كەشناسیی: شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
كەشناسیی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تەرزە و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و چەند رۆژێك دەخایەنێت.
بەڕێوەبەەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پێشبینی كردووە: "سبەی ھەینی لە كاتەكانی درەنگانی شەو، ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی بارانبارین.
بهگوێرهی پێشبینییهكان، باران لە تەواوی ناوچەكە دەبارێت. لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكانی ھەولێر و سنووری پارێزگای دھۆكیش ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكە".
كەشناسیی راشیگەیاند: "لەگەڵ بارانباریندا ئەگەری تەرزە بارین ھەیە و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری ھەورهتریشقە ھەیە. پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكهن بە 3 تا 5 پلە. لە درەنگانی رۆژی شەممە ئەو شەپۆلە كۆتایی دێت".