وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ژنانی ئێرانی له سلێمانی له‌شفرۆشییان پێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گرووپه رێكخراوه‌كان بازرگانی به ژنانی ئێرانییه‌وه ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌برێنه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و کاری لەشفرۆشییان پێدەکرێت و یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش به تایبه‌تی شاری سلێمانییه له هه‌رێمی كوردستان. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه" لە ساڵی 2015 دا بەرپرسانی حکومیش لە کڕیارانی ئەو لەشفرۆشانە بوون".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵی 2016 سەبارەت بە قاچاخچێتیكرن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه به‌وه‌كراوه کە "ژنانی ئێرانی دەبرێنە هەرێمی کوردستان، پاکستان، ئەفغانستان و ئیمارات و لەو شوێنانه‌دا بازرگانیان پێوەدەکرێت".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه به‌وه‌كراوه ژنانی ئێرانی له قوربانیانی قاچاخچێتیکردن به مرۆڤن، ئه‌و ژنانه دەبرێنە شوێنەکانی لەشفرۆشیی له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی شاری سلێمانی و لە ساڵی2015 شدا ژماره‌یه‌ك له بەرپرسانی حکومیش لەناو کڕیارانی ئەو لەشفرۆشانەدا بوون.
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه" لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کچ و کوڕانەی كه تەمەنیان لە 19 ساڵ كه‌متره و بە مەبەستی بازرگانی سێکسی لە تاران، تەبرێز و ئاستاراوە گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئەو وڵاتانە زیادیان کردووە".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیكردووه‌ته‌وه كه، حکومەتی ئێران هیچ هەوڵێک نادات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه لەو قاچاخچێتی و بازرگانیکردنه بە مرۆڤەکانەوە بگرێت.
به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌سه‌ر راپۆرته‌كه هاتووه‌ته ده‌نگ و رایگه‌یاندووه" هه‌موو ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌زانین و مه‌به‌ست لێی بێبایه‌خ نیشاندانی ئێرانه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" له ده‌ستوور و یاساكانی ئێران‌دا مافی مرۆڤ ره‌چاوكراوه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ی یه‌كلایه‌نه كردووه‌و هیچ مافێكی نییه په‌نا بۆ كارێكی وه‌ها ببات".