"عه‌مره بۆ تره‌مپ ده‌كرێت"
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاووڵاتییه‌كی سعوودی‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" من له جێگه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، عه‌مره ده‌كه‌م".
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه سعوودییه، له به‌رده‌م كه‌عبه‌ی پیرۆزدا ده‌ڵێت" ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌یه، ئه‌م عه‌مره‌یه ده‌كه‌مه دیاری بۆ به‌رێز دۆناڵد تره‌مپ و بانگێشتی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببێته موسڵمان".
عمره للخليفة ترامب
— المفتش (@ALMOFATESH28) ٢٢ مايو، ٢٠١٧
pic.twitter.com/NA3eDbsywZ
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وای ده‌بینن" ئه‌و كه‌سه ڤیدیۆكه‌ی به مه‌به‌ستی ناوبانگ په‌یداكردن تۆماركردووه‌و پاش ئه‌وه‌ی ناوبانگ په‌یدا ده‌كات، دێت و داوای لێبووردن ده‌كات".
سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه، له ناو سعوودیه و له ئاستی ناوچه‌كه و جیهان قسه‌ی زۆری له باره‌وه كرا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به هاتنی تره‌مپ زۆر خۆشحاڵ بووه، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ده‌ڵێت" له بری تره‌مپ عه‌مره ده‌كه‌م".