نێچیرڤان بارزانی سەردانی دەربەندیخان دەكات

تیمێکی شارەزای ئیتاڵی لێكۆڵینەوە لە زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخانە دەكات

K24 - سلێمانی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری تیمێکی ئیتاڵی سەردانی قەزای دەربەندیخانی کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە زیانە گیانی و مادییەکانی بومەلەرزە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەی تیمێکی شارەزای ئیتاڵی کە لە بەنداوی مووسڵ کاردەکەن سەردانی قەزای دەربەندیخانیان کرد و بڕیاریشە لێکۆڵینەوە لەو زیانانە بکەن کە بومەلەرزە بە بەنداوی دەربەندیخانی گەیاندووە.

شەوی یەکشەممەی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون.