جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: پێويسته‌ له‌م مانگه‌دا كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنرێت

داوايكرد، كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكرێن
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى حه‌فتاى هێزى پێشمه‌رگه‌، داوايكرد، كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا رێكبكه‌ون و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.

فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى حه‌فتاى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ كوردستان24، گوتيشى: خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان چاوه‌ڕێی به‌ڵێن و خزمه‌ت له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.