رووسيا: پێويسته ئه‌مريكا له سووريا بكشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، پاساوى بوونى داعش بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له سووريا بێ بنه‌مايه.
پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياندبوو، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى پێويست بكات هێزه‌كانى له سووريا ده‌مێننه‌وه.
ئيگۆر كوناشينكۆڤ، وته‌بێژى ره‌سمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، سه‌ره‌تاى فراوان بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا له سايه‌ى بێده‌نگ ئه‌مريكا بوو.
گوتيشى: به هۆى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى رووسياوه له 30ى سێپتێمبه‌رى 2015 داعش رووى له پوكانه‌وه و له‌ناوچوون كرد.
كوناشينكۆڤ، داواى له ئه‌مريكا كرد، رێزى سه‌روه‌رى سووريا بگرێت به گوێره‌ى به‌نده‌كانى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و خاكى سووريا به‌جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه: RT