پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە

كەشوھەوای شارەكان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتووی كەشوھەوا راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

ھەروەھا كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان وەك ئەمڕۆ بمێنێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 و لە دھۆك و سلێمانی 40 و لە كەركووك 44 پلە بێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی