كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی بەیانی ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێ، پاشان دەگۆڕێ بۆ نیمچە ھەور لە دوای نیوەڕۆ دەبێتە ھەوری تەواو لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان باران دەبارێت.