سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
K24- سلێمانی:
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بۆ کوردستا24ـی ئاشکرا کرد، لە درەنگانێکی شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد، قوربانییەکان دوو ئافرەت و پیاوێکن و دووانیان تەمەنیان 70 ساڵە و یەکێکیان 40 ساڵە، هەروەها دوانیان خەڵکی بازیان و یەکێکیان خەڵکی خانەقینە.
لە سلێمانی ئامارەکانی کۆرۆنا زۆرن و پزیشکان داوا لە هاووڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن، دەنا کارەسات رووبەڕووی شارەکە دەبێتەوە.
داواش لەو کەسانە دەکەن ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، پلازمای خوێنیان ببەخشنە ئەو تووشبووانەی تەندروستیان ناجێگیرە.