خه‌ریكه لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی یه‌مه‌ن دێته ئاراوه
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، گه‌وره دانوستانكاری گروپی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن، كه به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئێران ده‌ناسرێن، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ئینتیقالی بۆ وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه، كه سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌خۆ بگرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بدولسه‌لام له په‌راوێزی دانوستانه‌كانی نێوان حوسییه‌كان و حكوومه‌تی یه‌مه‌ن، كه له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، هاتووه و رایگه‌یاند، "چاره‌سه‌ری قه‌یرانی وڵاته‌كه‌یان ته‌نیا به‌وه ده‌كرێت، كه حكوومه‌تێكی ئینتیقالی پێكبهێندرێت، كه جێگه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێدا ببێته‌وه".
H.B