سه‌رۆك بارزانی: كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و پارێزگاریی له‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ده‌كه‌ین

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكات

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی (ڕۆژووی ئێزی) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كات و له‌ په‌یامه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت، كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و پاراستنی ئەو تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانە ئەرکێکی پیرۆزە و درێخی لێ ناکەین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی «جەژنی ڕۆژووی ئێزی»، گەرمترین پیروزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم.

 هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.

كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، پاراستنی ئەو تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانە ئەرکێکی پیرۆزە و درێخی لێ ناکەین.

جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.

مسعود بارزانی

19ـی 12ـی 2019"