له ژاپۆن تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ژاپۆن حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا تۆمار كرا.
ئه‌و كه‌سه، به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانییه و له رێی كه‌شتییه‌وه روویكردبووه ژاپۆن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆن رایگه‌یاند، به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و تووشبووه به‌ریتانییه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژاپۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 11 كه‌س و 6 كه‌سیان له سه‌رنشینانی ئه‌و كه‌شتییه گه‌شتیارییه بوون، كه رووی له به‌نده‌ره‌كانی ژاپۆن كردبوو.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا پێشتر رایانگه‌یاندبوو، 19 حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنا له به‌ریتانیا تۆمار كراوون.