كۆنگرێسمانێك داوا ده‌كات پشكنينى ده‌روونى و عه‌قڵى بۆ تره‌مپ ئه‌نجامبدرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكا داوا ده‌كات، پشكنينى ده‌روونى و ئاستى ژيرى بۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامبدرێت.
زو لۆفگرين، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، پڕۆژه بڕيارێكى گه‌ڵاڵه كردووه و پێشكه‌شى كۆنگرێسى كردووه.
له پرۆژه بڕياره‌كه‌يدا، ئه‌و كۆنگرێسمانه داوايكردووه، تره‌مپ، بخرێته ژێر پشكنينى ده‌روونى و ژيرييه‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، پێويسته كۆنگرێس دڵنيا بێته‌وه، ئايا دۆناڵد تره‌مپ ده‌توانێت به درووستى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌به‌رێت، ياخود ناتوانێت.
گوتيشى: پێويسته جێگرى سه‌رۆك و تيمه‌كه‌ى ئاگادارى ئه‌نجامى پشكنينه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بڕيار بده‌ن، ئايا تره‌مپ ده‌توانێت سه‌رۆكايه‌تى بكات، ياخود ناتوانێت.
لوفگرين، ئه‌وه‌شى گوتووه: ئاماژه‌ى ئه‌وه له‌به‌ر ده‌ستن كه تره‌مپ له قۆناغى سه‌ره‌تايى خه‌ڵه‌فاندايه و ره‌فتارى سه‌ير و وتارى راڕاى هه‌يه.
به گوێره‌ى به‌ندى 25ى هه‌موواركراوى ده‌ستوورى ئه‌مريكا، جێگرى سه‌رۆك و زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى بۆيان هه‌يه سه‌رۆك به شێوه‌ى كاتى له ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى داماڵن، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ناتوانێت ئه‌ركه‌كانى خۆى به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست به‌ڕێوه‌به‌رێت.
هه‌ر به گوێره‌ى ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ره‌تيكرده‌وه، واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، ئه‌و پرسه ده‌خرێته به‌رده‌ست كۆنگرێس و به زۆرينه‌ى ده‌نگ ده‌توانرێت له كاره‌كه‌ى دووربخرێته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم