بەرپرسێكی یەكێتی ھەڕەشەی دەست لەكاركێشانەوە دەكات
K24 - سلێمانی
بە مەبەستی دیاركردنی رۆژی كۆنگرە، بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا ھەڵبژاردن گۆڕانكاری نەكرێت، دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
لەتیف نێرەوەیی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "ئەگەر یەكێتی تا كاتی ھەڵبژاردنەكان ھیچ گۆڕانكارییەك نەكات و ھیچی نوێی پێنەبێ، من دەستبەرداری پۆستەكەی خۆم دەبم".
ئاشكرای كرد: "كۆبوونەوەی ھاوبەشی ئهمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەند بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، ئامانجی سەرەكی یەكلایی كردنەوەی پرسی كۆنگرەیە كە ماوەیەكی زۆرە مشتومڕی زۆری لەسەرە، ھیوادارم ئەمڕۆ بە ئیرادەوە بەشداری لە كۆبوونەوەكە بكەین و بگەینە ئەنجامێكی ھاوبەش كە ئاست خواستی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی بێت".