رۆژنامه‌يه‌كى رووسيا: سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ته‌رازووى هێز له ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ر و شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى رووسى رۆلان بيجامۆڤ، له وتارێكى رۆژنامه‌ى ئيزڤيستيا پرسى ريفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خستووه‌ته به‌ر باس و رايگه‌ياندووه، راپرسى هه‌ولێر ته‌رازووى هێز له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.
له وتاره‌كه‌يدا، بيجامۆڤ نووسيويه‌تى:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياندووه، له 25ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى ئه‌مساڵدا راپرسى ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و راپرسييه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پرسيارى زۆر ده‌هێنێته ئاراوه، به تايبه‌تى له باره‌ى ناوچه جياجياكانى عێراق كه به ناكۆكييان له باره‌وه هه‌يه و به گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق و له مادده‌ى 140 دا هاتووه كه راپرسييان تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
به‌غدا له لايه‌ن خۆيه‌وه ده‌يه‌وێت پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بكات، كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت و كانزاكان و تواناى مرۆيى و ئه‌گه‌ر جيابوونه‌وه رووبدات ئه‌و ناوچانه ده‌بنه هۆى به‌يه‌كدادان و ره‌نگه چاره‌نووسيان به ئاسانى يه‌كلا نه‌كرێته‌وه.
كورده‌كان خراپترين ئه‌گه‌ره‌كانيان له‌به‌ر چاوگرتووه و له ئێستاوه ده‌ستيانكردووه به قايمكارى له‌و ناوچانه‌ى كۆنترۆڵيان كردوون.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى ئه‌نجامه‌كانى راپرسييه‌كه ره‌وشێكى نوێ له ناوچه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه.
مۆسكۆ يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر هه‌يه. رووسيا پشتيوانى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ده‌كات له چوارچێوه‌ى عێراقدا و دانيش به كوردستاندا ده‌نێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێك ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا دانى پێدا بنێت.
ئه‌مه له كاتێكدايه وه‌ك ده‌بينرێت، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێته خولگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكاوه نه‌ك رووسيا و به‌وهۆيه‌شه‌وه رووسيا له رووى جيۆسياسييه‌وه زيانى به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌مريكا بنكه‌ى سه‌ربازى له كوردستان دامه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر چى ده‌رچه‌ى ده‌ريايى نييه و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه رێگه له سه‌ركێشييه‌كانى تاران و ئه‌نقه‌ره‌ى سه‌رسه‌خت ده‌گيرێت كه جار به‌جار ده‌كه‌وێته خولگه‌ى رووسياوه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌مريكا كاريگه‌رى و هه‌ژموونى خۆى له ناوچه‌كانى ئه‌وديوى قه‌وقاز به‌هێزده‌كات و رووسيا ئه‌و سووده له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نابينێت و له باش‌ترين حاڵه‌تيشدا هه‌ندێك پرۆژه و داهات له بوارى وزه‌دا ده‌چنێته‌وه، هه‌رچه‌نده كێڵگه نه‌وتييه‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه ده‌مێك ساڵه كۆمپانيا ئه‌مريكى و ئه‌وروپييه‌كان كاريان تێدا ده‌كه‌ن.