هاوشێوه‌كه‌ی سه‌ددام له سێداره ده‌درێ
K24 - هه‌ولێر:
دادگایه‌كی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكی فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ كۆچه‌رێكی ئوردنی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامدانی دوو تۆمه‌تی ترسناك وه‌ك كوشتنی هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی و ئه‌و هاوڕێیه‌ی تۆمه‌تباری كرد كه هانیدابوو هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بكات كه خۆشیده‌وێت.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "چارلوت ئۆپزێرڤه‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "عه‌لی مه‌حمود عه‌وه‌ز عرسان، زۆر تووڕه بووه كاتێك بینیوویه‌تی كچه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه و بووه به مه‌سیحی بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی مه‌سیحی بكات، هه‌ر بۆیه هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی و ئه‌و هاوڕێیه‌یشی كوشتووه كه كچه‌كه‌ی هانداوه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه مه‌سیحییه بكات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، رووداوه‌كه ساڵی 2012 روویداوه و ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كه‌یش چه‌ندین دانیشتنی ویستووه تا گه‌یشتوونه‌ته دوابڕیار.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دادگاییكردنی عرسان ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی پێچووه، به‌ڵام نه‌یارانی بڕیاره‌كه ده‌ڵێن مانگی رابردوو ته‌نها 35 خوله‌ك دادگایی كراوه، پێش ئه‌وه‌ی به كوشتنی "كوتی بیڤرز" و چالاكوانێكی ئێرانی به‌ناوی "گلارا باقرزاده" چالاكوانی مافی ژنان تۆمه‌تبار بكرێت".
به‌ڵام راگه‌یاندنی فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كه‌ی رۆژی 14/8/2018 ده‌رچووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 9 كاتژمێر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی كراوه و دواتر له دادگایه‌كی شاری هیۆستن فه‌رمانه‌كه ده‌رچووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی عرسان به هاوشێوه‌ی سه‌ددام ناویانهێناوه، فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای بیستووه‌كه، له شوێنی خۆی كشاوه‌ته‌وه دواوه‌و تووشی شۆك بووه، خێزانی كوژراوه‌كانیش له خۆشی‌دا ده‌ستیان به هاواركردن كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئێستا عرسان ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 66 ساڵییه‌وه‌یه.