پارێزگاری موسەننا: لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی 3 گۆڕی بە کۆمەڵ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه
K24- موسه‌ننا:
لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی پارێزگاری مووسەنا 3 گۆڕی بە کۆمەڵی سنوری شارەکەی ھەڵدەداتەوە، کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالیش لە بیابانەکانی نوگرە سەلمانەوە داوا لە حکوومەتی عێراقی دەکەن, وەك حکوومەتێکی میراتگر مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئەنفال بکات و تەواوی گۆڕە بەکۆمەڵکان ھەڵبدەنەوە, روفاته‌كانیان رەوانەی کوردستان بکاتەوە، کەسوکاره‌كانیشیان قەرەبوو بکرێنەوە.
له لێدوانێكی میدیاییدا ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگاری موسه‌ننا كه كه‌للـه سه‌ری منداڵێك و جووتێك گواره‌ی كچانه‌ی به‌ده‌سته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌مانه گۆڕی قوربانی ئه‌نفالن و لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی ھەڵیاندەدەینەوە، کە لەگەڵ حکوومەتی خۆجێیی کۆبووەوە داوای لێ‌کردین، ھیوادارین ھەموو گۆڕەکانی دیكه‌ش لە بیابانی بادەیە بدۆزینەوه و ده‌شڵێت، "ئه‌م تاوانه سه‌دام ئه‌نجامیداوه".
له‌مباره‌یه‌وه وەیسی جەلیل، ئەندامی دەستەی کارگێری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به سه‌رۆكا بارزانی‌یان دابوو، هێنایانه دی. زۆر سوپاس و ده‌ستخۆشییان ده‌كه‌ین، كه دوای 31 ساڵ توانییان روفاتی ئه‌و قوربانیانه بدۆزنه‌وه.
جه‌لیل دووپاتیكرده‌وه، ئێمه به ناوی سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان سوپاسی پارێزگاری موسه‌ننا و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا هاوكار بوون.
H.B