پۆمپيۆ: كورده‌كانى سووريا ده‌پارێزين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌موو شتێك كه له توانايدا بێت ده‌يكات بۆ پاراستنى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى له سووريا له هه‌ر هێرشێك كه توركيا بيانكاته سه‌ريان.
دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا به سه‌ردانێك گه‌يشته عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى به‌غدا و هه‌ولێر كۆبوويه‌وه.
له به‌غدا پۆمپيۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى پرسى شه‌ڕى داعش و چۆنێتى ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى له شه‌ڕى دژى داعش تاوتوێكرد.
له شارى هه‌ولێريش، پۆمپيۆ سه‌باره‌ت به پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، رايگه‌ياند، ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ توركيا كردووه و باسمان له‌وه كردووه كه ئاسايشى ئه‌و هێزانه‌مان بپارێزين له كاتى پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ياندا.
سه‌باره‌ت به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، كه توركيا به تيرۆريست ناويان ده‌بات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتى: هه‌فته‌ى پێشووش باسم كرد، ئه‌و خه‌ڵكانه له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕى دژى داعشيان كردووه، گرنگ ئه‌وه‌يه هه‌موو شتێك له تواناماندا بێت ده‌يكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بپارێزين كه شه‌ڕيان هاوشانى ئێمه له دژى تيرۆر كردووه.
ئه‌و لێدوانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا دواى ئه‌وه هات، كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، دواى راگه‌ياندنى بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌و كشانه‌وه‌يه‌ى ئه‌مه‌ريكاى به خيانه‌ت و وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له پشته‌وه وه‌سفكرد.
راسته‌وخۆ دواى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكاش، هه‌سه‌ده داوايكرد، سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى منبج و شاره‌كه له هێرشى سه‌ربازى سوپاى توركيا و ميليشيا توندڕه‌وه هاوپه‌يمانه‌كانى بپارێزێت.
بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، بووه هۆى نيگه‌رانى و ناڕازيبوونى ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ئيداره‌كه له ناوياندا وه‌زيرى به‌رگرى و سوپا سالارى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيان له‌كاركێشايه‌وه.