به‌ڤیدیۆ.. بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتی تایوانی هه‌ژاند

گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 6.4 به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.4 پله‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر وڵاتی تایوانی هه‌ژاند و زه‌ره‌ر و زیانیشی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی روانگه‌ی بومه‌له‌رزه‌ش له‌و وڵاته‌، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ دووری 22 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی "هوا لین" و به‌ قووڵایی یه‌ك كیلۆمه‌تر بووه.

ده‌سه‌ڵاتدارانی تایوان راشیانگه‌یاندووه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌‌ زیانی زۆری ماددی به‌دواوه‌ بووه‌ و چه‌ندین ئوتێل و باڵه‌خانه‌ش رووخاون، وێڕای رووخانی خانووی هاووڵاتیان، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌ مادده‌یه‌كانه‌وه‌ بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.1 به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر شوێنێكی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ژاندبوو. ‌