سیپان حه‌مۆ: نابێت وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ك بینه‌ر به‌دیار هێرشه‌كانی توركیاوه دابنشین
K24 - هه‌ولێر:
سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به دووری نه‌زانی رێگه‌بده‌ن به هاتنی هێزه‌كانی سوپای سووریا، بۆ شاری عه‌فرین و هاوكاریكردنی هێزه كوردییه‌كان، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، له ئۆپه‌راسیۆنه "چڵه زه‌یتوون".
سیپان حه‌مۆ، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی, له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا و هاتنی سوپای ئه‌سه‌د رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هاتنی سوپای سووریادا نییه له پێناو به‌رگریكردن له عه‌فرین و سنووری ئه‌و شاره به رووی داگیركاری توركیا.
حه‌مۆ راشیگه‌یاند، حكوومه‌تی سووریا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات عه‌فرین به شێكه له سووریا و ئێمه‌ش ده‌ڵێین: "مادام به‌شێكه له سووریا ئه‌وا ده‌بێت ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ری جێبه‌جێ بكات".
فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌په‌گه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان له حكوومه‌تی سووریا نه‌بینیوه به‌رامبه‌ر به داگیركاری توركیا له عه‌فرین گرتبێتییه‌به‌ر.
سیپان حه‌مۆ ئاشكراشی كرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ ئاسانكاری له هاتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ عه‌فرین، به‌ڵام تا ئێستا ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌نی نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی دژی توركیا بوه‌ستێته‌وه.
فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌په‌گه داوای له وڵاتانی رۆژئاواش كرد عه‌فرین بپارێزن و رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان له بری ته‌واوی جیهان شه‌ڕی دژی داعشی كرد، بۆیه ئێستا ناكرێت وڵاتانی رۆژئاوای و ئه‌وروپا وه‌ك بینه‌رێك به‌رامبه‌ر به داگیركارییه‌كانی توركیا له عه‌فرین بوه‌ستن.
ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"، له 20ی مانگی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه و پێی ناوه‌ته 25ه‌م رۆژییه‌وه, تا ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا به‌رده‌وامه و به هۆی تۆپبارانه‌كانیش تا ئێستا زیاتر له 100 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و نزیكه‌ی 300ی دیكه‌ش برینداربوونه.
سه‌رچاوه: RT