ماسكی جۆكهر له خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 دا
K24 – مۆسکۆ:
وتارنووسی ئهمەریكی و لێکۆڵەری پێشهنگ له پهیمانگای رۆژههڵاتی ناوهڕاست له زانكۆی نیشتمانی سهنگاپوره جهیمس دۆرسی، له 3-ی نۆڤهمبهردا بابهتێكی نوسیوه و ژمارهیهكی زۆر بڵاوكراوه لهژێر ناونیشانی (خۆپیشاندانە جیهانییهكان: رووسیا و چین مەترسی ئهوهیان لهسهره كه نهكهونه ناو بهره دروستهكهی مێژووهوه) بهچاپیان گهیاندووه.
دۆرسی ئاماژه دهدات بهو تهوژمهی (خۆپیشاندانە جیهانییهكان)، كه لهماوهی ئهمساڵدا دابەش بووه بهسهر سی وڵاتی جیهاندا.
CNN نهخشهی ئهو وڵاتانهی هێناوه و به رهنگی پهمهیی نهخشاندوونی: فەرهنسا، ئیسپانیا، بهریتانیای مهزن، ئۆكراینا، سربیا، ئهلبانیا، بۆسنهوهێرسك، رووسیا، ئێراق، لوبنان، هۆنگكۆنگ، ئیندۆنیزیا، میسر، جهزائیر، سودان، زیمبابۆی، لیبیریا، گڤینیا، ڤهنزوێلا، بهرازیل، پۆلیڤیا، ئیكوادۆر، چیلی، پیرۆ. ئاژانسی Bloomberg، وڵاتانی هۆڵەندا، كۆڵۆمبیا، ئێسیوپیا، ئۆگهنداو مالی بۆ لیستهكه زیاد کردووە.
دۆرسی ئهم خۆپیشاندانه وهك راپهڕین دژی گهندهڵی، ئۆتۆریتاریزم و نایهكسانی كۆمهڵایهتی باسدهكات. رێكخستنی ئهم خۆپیشاندانە له ئینتێرنێت و توڕه كۆمهڵایهتییهكاندا گهڵاڵه دهكرێت و بڵاوكراوه زهبهلاح و دیارهكانی خۆراوا پاڵپشتییان دهكهن.
پهیامنێری كەناڵهكانی، CNN, BBC, WD و هۆیهكانی تری گواستنهوه سهراپای خۆپیشاندانهكانی هۆنگكۆنگ، چیلی، لوبنان، پۆلیڤیا، ئیكوادۆر، ئێراق و وڵاتانی تر دهگوازنهوهو لێكۆڵیاری سیاسی لهبابهت جهیمس دۆرسی-ش دێن ئهفسانهیان لێدهچنن.
كۆمهڵناسی رووس باریس كهگارلیتسكیی دهستنیشانی تایبهتمهندییه دیارهكانی ئهو خۆپیشاندانهی 2019-هی كردووه. یهكهم، سهرلهبهری خۆپیشاندانهكان له داخوازی ئابوورییهوه دهستپێدهكهن و دهگوازنهوه بۆ داواكاری سیاسی؛ دووهم، ئهم خۆپیشاندانە سهركردهیان نییه (لانی كهم له رواڵهتدا). لهسای تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه، لاو و گهنج رێكدهكهون و دهڕژێنه شهقامهكانهوه ئامادهگی بهرچاوی توێژی لاوان، سیمای ناسینهوهی خۆپیشاندانهكانه.
له روبهری یهكێتی سۆڤیهتی جاران بۆ یهكهمجار پلانی (تهون چنین) له ئهرمینیا و سهروبهندی شۆڕشی مهخمهڵی 2018 كهڵكی لێوهرگیرا (پێشتر ئهم تاكتیكه لهلایهن لاورێنس ئهراڤیسكی سهروهختی راپهڕینی گهورهی عهرهب له ساڵانی 1916- 1918 بهكارهێنراو ئیمپراتۆری عوسمانی پێ له جوڵهو گۆ خست.) له ئهرمینیا خۆپیشاندهران له بهیانییهوه دام و دهزگاكانی میرییان تهوقدهداو خۆپیشاندانیان دهكرد، كاتژمێر 22:00 بڵاوهیان لێدهكردو دهچوونهوه ماڵهوه، بۆ سبهینێ سهرلهنوێ دهستیانپێدهكردهوه. ئیدی ئهو رژێمهی خۆپیشاندانیان لهدژ ئهنجامدا، ههرهسی هێنا. ههمان سیناریۆ لهمساڵدا بۆ پرۆتێست له بێڵگراد و مۆسكۆش خرایه گهڕ.
لۆرێن فیش، شارهزای ناوهندی (CNAS) ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه تاكتیكی (تهون چنین) لهسهر بنهمای میكانیزمی ههماههنگی خۆبهخۆی تاكهكان كاردهكات، واته: فۆڕمێكی ههماههنگی بایهلۆژی خۆڕێكخستنه، له ههناویدا ستراكچهری ئاڵۆز بهبێ پلان و كۆنترۆڵ و بگره پهیوهندی راستهوخۆی نێوان تاكهكان، سازدهبێت. ههماههنگی خۆبهخۆ تایبهتمهندی كاری بهكۆمهڵی مێرووه، بهڵام ههنووكه بۆته رهههندی جیاكهرهوهی بهشداربوانی خۆپیشاندانی خوڕدهم و جهماوهریی. ههماههنگی خۆبهخۆی تهونئاسا بواردهدات حهشامهتی خۆرێكخست و بهدنیا بێت، بهجۆرێك كه لهسهر بنهمای وردو دامهزراو كاردهكهن (دۆزینهوهی ئامانج، سهرهنج لهسهر چڕكردنهوه، پهلاماردان، كاڵبوونهوهو بچوكبوونهوه). تیایدا (فهرمانده پله نزمهكان) ههرزوو ئهم بنهمایانه ڕهچاودهكهن و چاوهڕوانی فهرمانی سهرهوه ناكهن، ئهمهش تا ئهندازهیهكی باش بزاوتنی ئهم گروپانه زیادو چالاكتر دەكات.
له دوو مانگی رابردوودا (خۆپیشاندانە جیهانییهكان پێیان ناوهته قۆناغێكی نوێوه)، بهجۆرێك كه هاوچهشنی له ههڵوێست و كردهوهی خۆپیشاندهرانی وڵاتانی جیاوازو كیشوهره جیاوازهكانیشدا بهدیدهكرێت. له بهرسیلۆنه لایهنگرانی سەربهخۆیی كهڵكیان لهنامهی كۆددار وهردهگرت بۆ پهیوهندی گرتن لهتهك خۆپیشاندهرانی هۆنگكۆنگ، تا ئهوهی تاكتیكی ئهوان دووباره بكهنهوه. بێ ناوهندی ئهم چالاكییانه وادهكات كه به ئاسانی فشاریان نهخرێتهسهرو تهق و كۆت نهكرێن، ئاشكرایه سهركردهكانیان ئاسایی له پشتی پهردهن و بهشداری راستهوخۆی خۆپیشاندانهكان ناكهن.
له ئۆكتۆبهری 2019 دا، خۆپیشاندانی جهماوهری سهرزهمینێكی زۆری گرتهوه، ههر له ئهمریكای لاتینهوه بۆ چین جێكهوت بوو، دهتوانین بڵێین بۆته دیاردهیهكی ڕۆژانه.
له 1ی ئۆكتۆبهرو یادی 70 ساڵهی كۆماری میللی چین، شهپۆلێكی نوێی پڕۆتێست له هۆنگكۆنگ سهری ههڵدا. هاوزهمان خۆپیشاندانی دژه دهسهڵات له ئێراق بهرپابوو. 3ی ئۆكتۆبهر له ئیكوادۆر خۆپیشاندان سهری ههڵدا. 4ی ئۆكتۆبهر به دهیان ههزار خۆپیشاندهر شهقامهكانی جهزائیریان تهنی. 14 ئۆكتۆبهر خۆپیشاندان له چیلی سهری ههڵداو تهواوی وڵاتهكهی گرتهوه. ههمان ڕۆژ خۆپیشاندانی جهماوهری له گایتی سهری ههڵداو داوای دهست لهكاركێشانهوهی سهرۆك ژۆڤێنێل مۆیس كرا. 17 ئۆكتۆبهر خۆپیشاندانی جهماوهری لوبنانی ههژاند. 22 ئۆكتۆبهر پێكدادان له نێوان خۆپیشاندهران و هێزهكانی ئاسایشی پۆلیڤیادا هاته ئاراوه.
پۆرتاڵی سهربهخۆی ZeroHedge تهواوی ئهو وڵاتانهش دهخاته ریزبهندی (گروپی مهترسیدار بۆ سهرههڵدانی خۆپیشاندان) كه هێمای پشێوی كۆمهڵایهتی تێیاندا ههڵبووه، به ڕهچاوكردنی ئاستی بهشارستانیبوونی وڵاتان، رێژهی (نایهكسانی داهات) و تێكڕای تهمهنی دانیشتوان، بهجۆرێك ئهگهر لهسهرو ئاستی ستانداردهوه بێت. به گوزارشتێكتی تر، ئهم وڵاتانهش له لێواری پشێوی و ههڵچووندان و تهنها پریشكێ بهسه بۆ ئهوهی ئاگر بڵێسه بدات. ئهو تیمانهی ئاسایی ئاگری خۆپیشاندان خۆشدهكهن، سهرهتا له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه هاووڵاتیان هاندهدهن. ئهم مۆدێلانهی پرۆتێست له ناوهنده پێشهنگه زانستیهكانی ئهمریكادا چێدهكرێن، لهنێویاندا بۆ نموونه، ناوهندی نیشتمانی زانیاری بایۆتێكنۆلۆجی، كه چهندین مۆدێلی كاریگهری توێژینهوهی كۆمهڵایهتی بهرههمهێناوه.
سیمایهكی تاك بۆ خۆپیشاندهران داهێنراوه-هاتوون كهڵكیان له ماسكی پاڵهوانی خراپهكاری فیلمی ئهمریكی-جۆكهر-وهرگرتووه. (له ههموو شارهكانی دونیادا، لهناو دهریایهك خۆپیشاندهردا، كه هاتوونهته سهرشهقامهكان، وێنهیهك جیادهبێتهوه: روخسارێكی سپی رژد لهگهڵ خهندهیهكی سوری تۆخی جۆكهر)، CNN به جۆشهوه ئاماژهی بهم خاڵه داوه. محهمهد كابانی وێنهكێشی لوبنانی دهڵێ: (جۆكهر ئێمهین و بهیروتیش گۆتێم-سیتی نوێیه).
ئهوەی خۆپیشاندهران لهسهر شهقامه جیاجیاكانی شاره جیاوازهكانی دونیاوه دێن و بكوژێكی دڕهنده دهكهنه بتی خۆیان، لای خۆراوا كێماسی نییه. France 24 دهنوسێت (وێنهی جۆكهر بۆته رهنگدانهوهی فۆرمێك له پرۆتێست دژی سیستمی سیاسی).
بهرهی پرۆتێستی (جۆكهر) دژی (گهندهڵی، ئۆتۆلیتاریزم، نایهكسانی كۆمهڵایهتی)، نزیكدهبێتهوه له بهرهی پرۆتێستی ژینگهیی، كه لهڕێگهی كیژێكی ناتهندروستی سوێدییهوه بهناوی گرێتا تونبێرگ سهرڕێخراوه. 23 سێپتێمبهر ئهم كیژه له كۆبوونهوهی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان به وتارێكی بارگاوی بهسۆز بهشداریكرد، لهوێ حكومهتی وڵاتانی دنیای تاوانباركرد به پشتگوێخستنی كێشه ژینگهییهكان و خهیانهتكردن له لاوان و نهوهكانی داهاتوو. ههمان ئهو مانگه له نیویۆرك، تۆكیۆ، بهرلین، میونخن، ئێدینبورگ، مێلبورگ، ئهمستردام، یوهانسبورگ، كالكوتا، نیودهلهی، ستۆكۆڵم، لۆدز، ستانبوڵ ڤێنا، بروسێل، داك، كییڤ، میتینگ بهڕێوهچوو. له لهندهن گروپی (راپهرین دژی لهناوچوون) بوژایهوه، ئهم گرووپه پهلاماری دهزگاكانی شارهكان دهدهن. سهرهتای ئۆكتۆبهر رێگای دهوروبهری وێستمینستهر-یان داخست. ئهم گروپه له ههوڵدایه چالاكییهكانی له وڵاتانی تر پهره پێبدا، رووسیاش له نێویاندا.
تهوژمی شهپۆله كۆمهڵایهتییهكان زۆر به خێرایی بڵاودهبێتهوه. ئاخۆ كێ دهتوانێ لهبهریاندا خۆی بگرێ؟
وهرگێران له رووسیهوه : هێمن تاهیر مهحمود
H.J