له مه‌خموور 4 خۆكوژ هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر تۆپخانه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمیر 12:00 شه‌وی رابردوو 4 كه‌سی خۆكوژ، له گوندی پونگینه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور، هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له بنكه‌كه كردووه، له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه‌و له‌و كاته‌شدا هه‌ر چواریان خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هۆشمه‌ند سادق په‌یامنیری كوردستان 24 له زاری "زریان شێخ وه‌سانی" یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خمووری گواسته‌وه كه "ئه‌و 4 خۆكوژه له ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌وه هاتوون بۆ ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا كه بنكه‌ی تۆپخانه‌یه و ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و له‌و شوێنه‌وه حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری بۆردوومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بتوانن ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، سه‌ربازانی ئه‌مریكا ته‌قان لیكردوون و ئه‌وانیش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به بنكه‌كه و سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بگات".