باشووری کوردستان بارزانی: پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و هی هیچ حزبێك نییە

بارزانی: پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و هی هیچ حزبێك نییە

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی هاوبەشی دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆبووه‌وه‌ و پرسی دادپه‌روه‌ری له‌ پێدانی مووچه‌ی له‌گه‌ڵدا تاووتوێكردن.

لە كۆبوونەوەكەدا ڕاسپاردەكانی سەرۆك بارزانی بۆ ڕێكخستنەوەی ناوی پێشمەرگەكان و ڕەچاوكردنی دادپەروەری لە پێدانی مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە تاوتوێ كرا.

شاندی هاوبه‌شی ده‌زگه‌ی ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانیش، گلەیی و كێشە و گرفت و داواكارییەكانیان له‌گه‌ڵ كۆمەڵێك پێشنیاز بۆ باشتركردنی ژیان و باری گوزەرانی پێشمەرگە خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە پاڵپشتیكردنی داواكانی پێشمەرگە و  دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە هیچ جیاوازییەك لەنێوان پێشمەرگەدا نییە و پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و پێشمەرگەی هیچ حزبێك نییە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا بۆ چارەسەری كێشەكان، كۆبوونەوە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیداردا بكرێت.

9. sidebar1_home_page