چوار یاری دیكه له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
له خولی نایابی كوردستان ئێواره‌ی هه‌ینی چوار یاری دیكه له گه‌ڕی هه‌شتی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، نه‌ورۆز دێربی سلێمانی ڕووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێته‌وه، له هه‌ولێری پایته‌خت و برایه‌تی و شێروانه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ده‌ربه‌ندیخانیش له دووری هانده‌ر جۆش و خرۆشه‌كانی به‌رامبه‌ر ئارارات یاری ده‌كات.
برایه‌تی ـ شێروانه
شێروانه له كه‌لاره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی برایه‌تی گه‌شتی هه‌ولێری پایته‌ختی كردووه، برایه‌تی به‌هۆی خراپی یاریگه‌كه‌ی ناتوانێت له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه بكات و یارییه‌كه بۆ نێو یاریگه‌ی بنه‌سڵاوه گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه بارودۆخیان جێگیر نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی خوله‌كه، ئاست و ئه‌نجامیان به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، شێروانه دوای گۆڕینی راهێنه‌ر و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌لید محه‌مه‌د ئاوڕی له شكست نه‌داوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی هه‌فته‌ی رابردوو به بردنه‌وه‌ی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر زه‌نگی مه‌ترسی بۆ یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه لێ دا.
له مێژووی خولی نایاب شێروانه نه‌یتوانیوه له برایه‌تی بباته‌وه، دوایینجار له وه‌رزی 2017 ـ 2018 به‌یه‌كگه‌یشتوون، له هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی برایه‌تی كۆتایی هاتووه.
برایه‌تی له حه‌وت یاری ئه‌م وه‌رزه، یه‌ك بردنه‌وه، 3 شكست و 3 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌می خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا شێروانه، 4 شكست و یه‌ك بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه و به 5 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی خوله‌كه ده‌بیندرێت.
ئارارات ـ ده‌ربه‌ندیخان
ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م هه‌فته‌یه له هانده‌ره به‌جۆش و خرۆشه‌كانی دووركه‌وتۆته‌وه و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئارارات به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌ركه‌وتووه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خولی نایاب رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئارارات دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز، ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان بگه‌ڕێته‌وه نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه و خۆی له ركابه‌ره‌كانی نزیك بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتووه، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئاكرێ له ڕووی ده‌روونییه‌وه باشترن، له‌م یارییه‌دا به‌رامبه‌ر ئارارات یه‌كسانبوون بۆ ئه‌وان تامی بردنه‌وه ده‌دات.
ئارارات له‌م وه‌رزه له كۆی حه‌وت یاری، 3 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه 2 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون و 2 شكستی هه‌یه و به 9 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ نه‌ورۆز
له دێربی سلێمانی، نه‌ورۆز ده‌بێته میوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئه‌م دوویانه‌یه له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، به‌وپێیه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسه‌لان جه‌لال پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی بۆ هیچ یانه‌یه‌ك چۆل نه‌كردووه و ئاوڕی له هیچ شكستێك نه‌داوه‌ته‌وه، به 17 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرۆ گوروون ئه‌م وه‌رزه 3 سه‌ركه‌وتن، 3 یه‌كسانبوون و یه‌ك شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه.
ئاكرێ ـ دهۆك
ئاكرێ له یارییه‌كی قورس دا میوانداریی دهۆكی دراوسێی ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه بارودۆخیان به ته‌واوه‌تی له‌یه‌كتر جیاوازه، ئاكرێ كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتووه له كۆی 7 یاری ئه‌م وه‌رزه 5 یاری دۆڕاندووه و به 4 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.