ئه‌پڵ لیستی پڕجه‌ماوه‌ریترین ئه‌پ و یاری 2018ی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌و به‌رنامه‌ و یاریانه‌ی ئه‌پڵ زۆرترینجار داونڵۆد كراون

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای ئه‌پڵ، لیستی ئه‌و 10 ئه‌په‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پڕجه‌ماوه‌ریترینن و له‌ ساڵی 2018 زۆرترینجار به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ و سیسته‌می ئای ئۆ ئێس، له‌ ئه‌پستۆره‌وه‌ داونلۆدیان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی لیسته‌ بڵاوكراوه‌كه‌، بۆ ساڵی 2018، ئه‌پی (یوتیوب) زۆرترین جار داونڵۆد كراوه‌ و له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌په‌كان دێت، دوای ئه‌ویش، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) دێت، له‌ پله‌ی سێیه‌م (سناپ چات) و چواره‌میش ئه‌پی (ماسنجه‌ری فه‌یسبووكه‌).

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌، ئه‌پی (فه‌یسبووك) له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت و (بیتمۆجی)یش له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌.

تۆڕی (نێتفلێكس) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فیلم و زنجیره‌ فیلم، له‌ ریزبه‌ندی حه‌وته‌م هاتووه‌ و هه‌شته‌م (گووگڵ ماپ)ـه‌ و نۆیه‌میش ئه‌پی (جی مه‌یڵ)ی تایبه‌ت به‌ ئیمه‌یڵ.

له‌ پله‌ی ده‌یه‌میش ئه‌پی (سپۆتیفای)ـه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ میوزیك و گۆرانی.

هه‌رچی ریزبه‌ندی یارییه‌كانیشه‌، كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ، زۆرترینجار دوانڵۆدیان كردووه‌، ئه‌مانه‌ن: (فۆرتنایت، هێلیكس جه‌مب، رایز ئه‌پ، په‌بجی، هێلۆ.ئای ئۆ، لۆڤ بۆڵز، سنه‌یك و بلۆك، روولز ئۆڤ سه‌رڤایڤه‌ڵ، رۆڵبۆكس، دیون).

سه‌رچاوه‌: وێبسایتیMashable

ئ. م