جامانەی رامین پەناھی پێشكەش بە رامین كەركووكی كرا

بنەماڵەی رامین حوسێن پەناھی سەردانی ئەو خانەوادەیە دەكەن كە كوڕەكەیان ناو ناوە رامین

K24 - كەركووك

خانەوادەی رامین حوسێن پەناھی، چالاكوانی سیاسی كە لە 8ی ئەم مانگە لەسێدارەدرا، سەردانی خانەوادەی ئەو منداڵەیان كرد كە لە كەركووك دوای لە سێدارەدانی رامین پەناھی ناوی كوڕەكەیان نا رامین، ھاوكات جامانەی رامین پەناھیان پێشكەش بەو منداڵە كرد.

ھێمن دەلۆ، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەمڕۆ خانەوادەی ئەو منداڵەی لە كەركووك ناوی نرا رامین، لە بانی مەقان پێشوازیان لە بنەماڵەی رامین حوسێن پەناھی كرد و جامانەی رامین پەناھی و ئاڵای كوردستانیان لەلایەن خانەوادەی رامین پەناھی پێشكەش بەو منداڵە كرا كە دوای لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناھی لە كەركووك لە دایكبووە و ناوی نراوە رامین".

رامین حوسێن پەناهی لە 23/6/2017، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتێكی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركرا، لە 25/1/2018، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەركرا و رۆژی 8/9/2018 لە سێدارەدرا.