ئه‌مریكا له توركیا توڕه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له توركیا توڕه‌یه و پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی حكومه‌تی توركیا بنكه‌كانی ئه‌مریكایان ئاشكرا كرد كه شوێنی جێگیربوونی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسان له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، واشنتن ئه‌و هه‌نگاوه‌ییان به درووستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان ناوبردووه.
پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆلوی توركیا، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، راپۆرتێكی له‌باره‌ی شوێنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌یان جبه‌خانه‌ی سه‌ربازییان له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا ئاشكرا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكاشیان بڵاوكردبووه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا توڕه بووه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به درووستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ناو ده‌بات.
به گوێره‌ی ئاژانسه توركییه‌كه "200 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 75 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له بنكه‌ی پێشه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی جه‌نگن له باكووری ره‌ققه كه 30 كیلۆمه‌تری له شاره‌كه‌وه دووره و داعش كردوویه‌تییه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌دریان رانكین گالوای، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه "ئاشكراكردنی ئه‌و زانیارییه نهێنییانه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه له دژی داعش ده‌جه‌نگن ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه "مه‌ترسییه‌ك كه پێویست نییه رووبه‌ڕووی ببنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن گوتوویه‌تی "هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌رپرسانه‌ی وڵاتێكی هاوپه‌یمانی ناو په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی(ناتۆ) كه كارێك ده‌كه‌ن سه‌ربازه‌كانمان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ئه‌و كاره‌ش به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زانیارییه نهێنییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه نیگه‌رانیی خۆمان به حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندووه".
به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی وردیی زانیارییه‌كانی ئاژانسه توركییه‌كه رانه‌گه‌یاند.