پیاوێك له داخی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی 3 ساڵه له‌سه‌ر دارێك ده‌ژی
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی فلیپینی، دوای درووستبوونی مشت‌ومڕ و ناخۆشی و ده‌نگه‌ده‌نگ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، تووڕه ده‌بێت و بڕیار ده‌دات چیدیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له ناو ماڵێكدا نه‌ژی.
سێ ساڵ به‌ر له ئێستا كێشه كه‌وته نێوانییان، بۆیه بڕیاریدا شوێنێك بۆ مانه‌وه و به‌سه‌ر بردنی ژیان بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش دارێكی گوێزی هندی هه‌ڵبژارد، كه درێژییه‌كه‌ی 20 مه‌تر ده‌بێت.
وێڕای پاڕانه‌وه ی به‌رده‌وامی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام گیلبێرت سانچێزی 47 ساڵان، ئاماده‌نه‌بوو گوێ له هیچ داوایه‌ك بگرێت و له‌سه‌ر داره‌كه بێته خواره‌وه، وێڕای كه‌ش و هه‌وای سارد و باراناوی زستان و هه‌وای گه‌رم و تینی رۆژی هاوین، له‌سه‌ر ئه‌و داره درێژه‌ی به ژیانی خۆیداوه.
سانچێز ترسی خۆی له‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه، دوای هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر داره‌كه، دووباره مشت‌ومڕ درووست ببێت و به‌هۆیه‌وه تووڕه بێت و كه‌سێك بكوژێت، بۆیه له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا، به سه‌ر داره‌كه ماوه‌ته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كی بڕیاره‌كه‌ش، هه‌ر ئه‌و ترسه بووه، چونكه پێشتر گووللـه‌یه‌ك له سه‌ری دراوه، به‌ڵام شوێنی مه‌ترسیداری نه‌گرتووه و نه‌یكوشتووه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا، به‌هۆی ئه‌و ژه‌مه خۆراكه‌ی رۆژانه دایكی بۆی ده‌نارد، به زیندوویی ماوه‌ته‌وه.
دوای شكستی خێزانه‌كه، له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ رازیكردنی سانچێر و هاتنه خواره‌وه له‌سه‌ر داره‌كه، بڕیاریاندا گرووپێكی 50 كه‌سی پێكبهێنن له ده‌رودراوسێ و خزمان، بۆ ئه‌وه‌ی به مشارێكی كاره‌بایی به هێواشی داره‌كه ببڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سانچێز درووست نه‌بێت.
سانچێز، دوای سێ ساڵ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دار، گه‌یشته‌وه سه‌ر زه‌وی، شوێنی پێوه‌دانی مێش و مه‌گه‌ز به‌سه‌ر پێستی جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، هه‌ندێك ماسوولكه‌ی جه‌سته‌شی گرژبووه و بڕبڕه‌ی پشتیشی شێواوه، به‌هۆی شێوازی دانیشتنی له‌و ماوه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر داره‌كه ماوه‌ته‌وه.