كوردانى شه‌به‌ك پشتگیری ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن

كوردانى شه‌به‌ك یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌كانییان بپارێزێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ کوردانی شەبەك یەکەمین کۆنگرەی خۆیان لە شارۆچکەی بەردەرەش لە سنووری پارێزگای دهۆك ئەنجامدەدەن.

غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ و نوێنەری کوردانی شەبەك رایگەیاند، پشتگیری لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین و داواش دەکەن، ناوچەکانی گۆگجەلی و گوندە شەبەک نشینەکان لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بن، نەوەک حەشدی شەعبی.

گوتیشی: "دانیشتوانی گوندە شەبەک نشینەکانی ژێر دەستی حەشد رووبەڕووی ئازار و مەینەتی زۆر بوونەتەوە".