دیموكراتخوازه‌كان هه‌وڵی لادانی تره‌مپ و دادگاییكردنی ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه دۆناڵد تره‌مپ، وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ری زیندانیكردنی بێته ئاراوه و پرسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته حه‌تمی و به رژدی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا دیموكراته‌كان، زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان مسۆگه‌ر كردووه.
گیرۆلد نادله‌ر، نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، رۆژی 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته نوێیانه‌ی ئاراسته‌ی تره‌مپ كراون، به‌سه‌ریدا ساخببنه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زیندانی بكرێت.
نادله‌ر كه وه‌كو سه‌رۆكی نوێی لێژنه‌ی دادوه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌كاربووه و ئێستاش زۆرینه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له دژایه‌تیكردنی هه‌ژموونی تره‌مپ.
له وه‌ڵامێكی پرسیاری كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"دا، له باره‌ی ئه‌وه‌ى ئايا یادداشته‌كه‌ی رۆبه‌رت موله‌ر، لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی ئێف بی ئای كه ئاراسته‌ی دادگای فیدرالی كردووه, هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدایه به‌وه‌ی تره‌مپ داوای له پارێزه‌ره‌كانی كردبێت بێده‌نگی دوو ژن بكڕنه‌وه له باره‌ی پشتیوانییه داراییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2016، نادله‌ر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته‌ی تێدا بێت و ساخ بێته‌وه به‌سه‌ر تره‌مپ، "به دڵنیاییه‌وه" لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌ستێده‌كات.
به‌ڵام ئێستا نادله‌ر و دیموكراتخوازه‌كان له هه‌وڵدان بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ چۆنیه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌یان، ده‌یانه‌وێت زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه هێشتا كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ند هه‌ن، به نادیاری ماونه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش له پرسی تێوه‌گلانی تره‌مپ و بازنه‌ی چواره‌ده‌وری له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیا له ساڵی 2016.
ده‌ستپێكی ئاستێكی نوێ
له ئه‌گه‌ری هه‌نگاونانی دیموكراتخوازه‌كان بۆ لادانی سه‌رۆك له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه ئێستا زۆرینه‌ن، له ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، چونكه كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران زۆرینه‌ن و له ده‌نگدانێكدا یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه (كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران پێكدێت).
كریس مۆرفی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له دیموكراتخوازه‌كانه و ده‌ڵێت: "پێویسته به وردی و ته‌واوی گوێبیستی راپۆرته‌كه‌ی رۆبه‌رت موله‌ر بین"، كه تایبه‌ته به بوونی په‌یوه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، له‌گه‌ڵ رووسیا.
ئه‌و سیناتۆره رایده‌گه‌یه‌نێت، رژدن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه بكه‌ن، كه رۆبه‌رت موله‌ر و دادگای فیدرالی له نیویۆرك له راپۆرته‌كه‌یاندا ئاشكرایان كردووه، سیناتۆرێكیش له ویلایه‌تی كۆنێتیكیت ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك باش".
مۆرفی باس له‌وه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تره‌مپ به‌لای كه‌مه‌وه "دوو تۆمه‌تی ئاراسته‌كراوه"، كه تایبه‌تن به بوونی په‌یوه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به رووسیا، ئه‌وه‌ش به گوته‌ی خۆی به واتای ئه‌وه دێت "تره‌مپیش تێوه‌گلاوه".
بیل كلینتن و نیكسن
مۆرفی ده‌ڵێت: "پێموابێت له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌و ئاستانه‌مان تێپه‌ڕاندووه كه به‌هۆیانه‌وه سه‌رۆك بیل كلینتن لادرا"، و روونیشی ده‌كاته‌وه: "ئێستا سه‌رۆك گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك كه پێشتر سه‌رۆك ریچارد نیكسن به‌هۆیه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه".
پێشتر له ساڵی 1998 بیل كلینتن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا لادرا، به‌ڵام دواتر ئه‌نجوومه‌نی پیران بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له ساڵی 1974یش ریچار نیكسن، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی له كارلادرا و ته‌واوی رێكاره‌كانیش له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه گیرایه‌به‌ر.
مۆرفی روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه سه‌رۆكیان خستووه‌ته گرفتێكی دادوه‌ریی ئاڵۆز و مه‌ترسیدار، پێویسته له‌سه‌ر تره‌مپ نیگه‌ران بێت، ته‌نانه‌ت ته‌واوی وڵاته‌كه‌ش نیگه‌ران ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماركۆ روبیۆ، سیناتۆری كۆمارییه‌كان، وێڕای پشتیوانیكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبه‌رت موله‌ر، به وریاییه‌وه لێدوانی بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی دا و گوتی: "پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان زانیاری‌یان له باره‌ی ته‌واوی راستییه‌كان هه‌بێت، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكرێت".
روبیۆ دانی به‌وه‌شدانا، كه یادداشته دادوه‌رییه‌كان و راپۆرته‌كه‌ش، وێنه‌یه‌كی یه‌كجار تاریك نیشانده‌ده‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك كه‌سی ناو تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له 2016 په‌یوه‌ندییان به رووسیاوه هه‌بووه، به‌ڵام پێشتر سه‌رۆك ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
روبیۆ ده‌ڵێت: "هیچ بوارێك بۆ ئه‌وه نه‌ماوه ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌راوگێڕ ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش پێشهاتێكی ئه‌رێنی نییه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌ته‌كه".
تره‌مپ رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه.. زیندانیكردن
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاده‌م شیڤ، دیموكراتخوازی دیار و ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له باره‌ی لادانی تره‌مپه‌وه روونی كرده‌وه، سه‌رۆك رووبه‌ڕووی پرسێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه و بۆ تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنی سی بی سی گوتی: "ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه وه‌زاره‌تی داد تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌ی تره‌مپ بكات، ره‌نگه به‌هۆیه‌وه پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت".
شیڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆرێك له شاره‌زا یاساییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ناتوانرێت هیچ تۆمه‌تێك ئاراسته‌ی تره‌مپ بكرێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدایه، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌یه تره‌مپ ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بچێته زیندانه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له مێژووی وڵات ئه‌وه رووینه‌داوه".
له دوای هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی (ئێف بی ئای) رۆبه‌رت موله‌ری راسپاردووه لێكۆڵینه‌وه له تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بكات، كه تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بووه، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی موله‌ر له كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه و دیموكراته‌كانیش هه‌وڵه‌كانییان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه له دژی تره‌مپ به‌كاربهێنن، كه ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانییان مسۆگه‌ر كردووه، هه‌رچه‌نده هێشتا كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران زۆرینه‌ن.
سه‌رچاوه: العربی پۆست
ئ. م