به‌هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له موسه‌ننا دوو كرێكار گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی رومهیسه له پارێزگای موسه‌ننا، دوو كرێكار گیانییان له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوونه.
به گوێره‌ی وێبسایتی ئه‌خباریه‌ی عێراقی، دوای گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكاره‌كه‌ی پێشوو، دوو كرێكاری دیكه‌ش له‌ژێر داروپه‌رووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كه هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه، كه به سه‌ختی برینداربوونه.
وه‌ك ئه‌و وێبسایته عێراقییه باسی ده‌كات، هێشتا كرێكاری دیكه ماون و له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه گیریان خواردووه، كه تازه درووست ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یان به درووستی نازانرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، به هۆی كاریگه‌ریی بارانی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی رابردوو، كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای موسه‌ننای گرتووه‌ته‌وه، باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی رومهیسه داڕووخاوه و ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
قه‌زای رومهیسه، ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای موسه‌ننا له باشووری عێراق و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی نزیكه‌ی 115 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ئ. م