بەریتانیا رێنمایی نوێ بۆ پەنابەران دەردەكات

چەند یاریدەدرێكی جۆنسۆن سەرقاڵی ئامادەكاری پلانەكەن

K24 - ھەولێر

بەریتانیا بەنیازە رێنمایی نوێی تایبەت بە پەنابەران دەربكات لە داھاتوویەكی نزیكدا كۆمەڵە بەربەستێك لەسەر پەنابەران دابنێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئامادەكاری دەكات، كە لە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەستبەجێ بەربەستی نوێ لەسەر پەنابەرانی ئەو وڵاتە دابنێت، بەتایبەت ئەوانەی كە توانا و شارەزاییەكی كەمیان ھەیە و روویان لە بەریتانیا كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئەو كەسانەی یارەیدەدەری جۆنسۆنن بە ھەماھەنگی لەگەڵ جۆنسۆن، سەرقاڵی ئامادەكاری پلانەكەن كە لە رێگەوە حكوومەت دەتوانێت گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی تایبەت بە پەنابەر بكات، بۆ ماوەی 2 ساڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چاوەڕێ دەكرێت ئەم ھەفتەیە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەو پلانە بخاتە بەر دەستی حكوومەت.

ھ.م