ئیڤانكا: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ سعوودیه مێژوویی و ناوازه بوو
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌یان جێهێشت، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، سه‌ردانه‌كه‌ی به مێژوویی و ناوازه ناوبردووه.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی" زۆر به په‌رۆشم بۆ ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه‌مان له ئیسرائیل".
ئیڤانكا و خێزانه‌كه‌ی سعوودیه‌یان جێهێشتوو به‌ره‌و ئیسرائیل رۆیشتن، ئه‌وان ئیستا له گه‌شتێكدان، كه دواتر ده‌چنه كیشوه‌ری ئه‌وروپا و له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا گه‌شته‌كه‌یان كۆتایی دێت.
له میانی مانه‌وه‌یان له سعوودیه، بایه‌خێكی زۆر به سه‌ردانه‌كه‌یان دراو له ماوه‌ی دوو رۆژ مانه‌وه‌یان به‌شداری چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆریان كرد.
پێشتریش له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌میره‌كانی سعوودیه بینران كه له‌گه‌ڵ ئیڤانكادا قسه‌یان ده‌كرد و له باره‌ی له‌راندنه‌وه‌ی فنجانی قاوه‌وه قسه‌یان بۆ كچه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كرد.