ئێران: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل دووباره هێرش بكاته‌وه سه‌ر سووریا وه‌ڵامێكی توندتر وه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راویژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری دایه ئیسرائیل و، له‌ئه‌گه‌ری دووباره هێرشكردنه‌وه سه‌ر سووریا، هه‌ره‌شه‌ی وڵامدانه‌وه‌یه‌كی توندتر له‌پێشووی له ته‌لئه‌ڤیڤ كرد.
ویلایه‌تی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا سنووری تاوانه‌كانی به‌زاندووه و پێویسته ئه‌مه‌ریكاش خۆی له ناپاكی به‌دوور بگرێت، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سووریا دووباره بوونه‌وه، به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری وه‌ڵامێكی توندتر له‌پێشان ده‌یانداته‌وه".
ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه له جۆلان ئاشكرایكرد كه چه‌نده سیسته‌می به‌رگری ئیسرائیلی لاوازه".
ویلایه‌تی جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تاران له‌باره رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرده‌وه و گوتی، كۆماری ئیسلامی دانوستانكردن له‌سه‌ر هه‌ر بڕگه‌یه‌كی ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی، چونكه وه‌ك ویلایه‌تی ئاماژه‌ی پێكرد، مووشه‌كه‌كانی ئێران گرنگترین و سه‌ره‌كیترین سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كه‌یانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری نابن و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ن.
H.B