جیهان سێ وڵاتى كه‌نداو له‌ ريزى 10 وڵاتى فره‌ئارامى جيهانن

سێ وڵاتى كه‌نداو له‌ ريزى 10 وڵاتى فره‌ئارامى جيهانن

K24 – هه‌ولێر:

مونته‌داى ئابوورى جيهان پۆلينى وڵاتانى جيهانى له‌ رووى ئاسايش و ئارامييه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و سێ وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌نداو له‌ ريزى 10 وڵاتى فره‌ ئارامى جيهانن.

له‌ ريزبه‌ندييه‌كه‌دا فنله‌ندا له‌ ريزى يه‌كه‌مه‌ و دواى ئه‌ويش ئيمارات به‌ پله‌ى دووه‌م دێت و له‌ پله‌ى سێيه‌ميشدا ئايسله‌ندا و پاشان ميرنشينى عه‌مان له‌ پله‌ى چواره‌م و قه‌ته‌ريش له‌ پله‌ى ده‌يه‌مه‌.

136 وڵات له‌ ريزبه‌ندييه‌كه‌دا ناويان هاتووه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى فره‌ ئاسايشى و سه‌لامه‌تى گه‌شتياران و مه‌وداى پاراستنيان له‌ مه‌ترسييه‌كانى توندوتيژى و تيرۆر.

وڵاتێكى وه‌ك كۆڵۆمبيا له‌ ريزبه‌ندييه‌كه‌دا دوايين وڵاته‌ و پله‌ى 136ه‌مين وڵاتى پێدراوه‌. يه‌مه‌نيش پله‌يه‌ك له‌ پێش كۆڵۆمبياوه‌يه‌ و پله‌كه‌ى 135 و ميسريش له‌ ريزبه‌ندييه‌كه‌دا له‌ پله‌ى 130يه‌مين وڵاتدايه‌.

پۆلينى 10 وڵاتى فره‌ ئارام له‌ جيهاندا:

1.فنله‌ندا.

2.ئيمارات.

3.ئايسله‌ندا.

4.سه‌ڵته‌نه‌ى عه‌مان.

5.هۆنك كۆنگ.

6.سه‌نگافووره‌.

7.نه‌رويج.

8.سويسرا.

9.رواندا.

10.قه‌ته‌ر.