هه‌ولێر.. 3 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه
H.B
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 3 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر چاك بوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ئه‌و 3 تووشبووه بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیر بووه‌تەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ هه‌رسێ تووشبووه‌كه کراوه و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، تا ئێستا 167 تووشبووی كۆرۆنا به ته‌واوی له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B