به‌غدا سزایه‌كی دیكه‌ی ئابووری دەسەپەنێت
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی به‌غدا مه‌رجێكی نوێ بۆ بازرگان و سه‌رمایه‌دارانی كوردستان داده‌نێت و ناچاریان ده‌كات له به‌غدا مۆڵه‌ت ده‌ربێنن.
حكومه‌تی به‌غدا نوسراوێكی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌وه‌ی هه‌موو كارگه‌كان ده‌بێت له به‌غدا خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌و بیانووه‌ی رێگه‌یان بده‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه،عه‌بدولره‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند، حكومه‌تی به‌غدا له‌و بڕیاره‌یدا پشتی به یاسایه‌ك به‌ستووه كه ساڵی 1998 ده‌ركراوه.
راشیگه‌یاند، خاوه‌ن كارگه‌كان له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان نوسراوی پشتگیری ده‌به‌ن و دوای رۆتینێكی زۆر، له به‌غدا كاره‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ دەكرێت.
شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه، ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی به‌غدا، به‌شێكه له پلانی گه‌مارۆدانی كوردستان و كه‌مكردنه‌و‌ه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.