ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی كوشتنی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق، ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوبانگی ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
حه‌مودی مه‌تیری، له‌دایكبووی ساڵی 2003یه و نیشته‌جێی ناوچه‌ی "سه‌در"ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدایه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به "پادشای" ئینستاگرام" ناسرابوو.
میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، حه‌مودی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو رفێندراوه و به چه‌قۆ كوژراوه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك باس ده‌كرێت، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ی ناسنامه‌ی بكوژانی حه‌مودی دیاری بكه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گه‌نجه برینداره و به چه‌قۆ لێیدراوه و دواساتی ژیانی تۆماركراوه، كه تێیدا به دهنگێكیی كزه‌وه داوای بینینی دایك ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه‌ی بمرم ده‌مه‌وێ دایكم ببینم".
ره‌نگه حه‌موودی دوایین كه‌س نه‌بێت به‌ر هه‌ڵمه‌تی كوشتن ده‌كه‌وێت كه به‌مدواییانه له عێراق ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام هه‌واڵی كوژرانیشی كاردانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به دوای خۆیدا هێناوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به "هه‌تا كه‌ی ئه‌ی عێراق - الی متی یا العراق" ده‌ستیپێكردووه.
له ماوه‌ی رابردوودا، زیاتر له 4 كچه مۆدێل و پزیشكانی پسپۆری جوانكاری و خاوه‌نی سه‌نته‌ره‌كان، له عێراق كوژراون.
پێشتر هه‌ریه‌ك له ره‌شا حه‌سه‌ن و ره‌فیف یاسری، له رووداوی گوماناویدا له به‌غدا كوژراون، دوای ئه‌وانیش سوعاد عه‌لی، چالاكوانی مه‌ده‌نی له به‌سره كوژرا، تاره فارسی كچه مۆدێلی عێراقیش له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوژرا.
ئ. م