له ژێر هیچ گوشارێكدا ریفراندۆم دواناخه‌ین
K24 - هه‌ولێر
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند "ئه‌و شانده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كه بۆ گفتوگۆ چوونه‌ته به‌غدا، بۆ پرسی فیدراڵیه‌ت و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌چوون، به‌ڵكو بۆ بارودۆخی پاش قۆناغی ریفراندۆم چوونه‌ته به‌غدا. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه كه له ژێر هیچ فشارێكدا ریفراندۆم دواناخرێت و له 25/9/2017 ئه‌نجام ده‌درێت".
بارزانی ئه‌مڕۆ له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك كه بۆ رێكخراو و سه‌ندیكاكان پێشكه‌شیكرد گوتوویه‌تی "ئێمه پێویستمان به كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه تا ببینه دوو دراوسێی باش له‌گه‌ڵ عێراقدا، زۆرمان هه‌وڵدا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بكه‌ین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانمانیان شكست پێهێنا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خاڵی خستووه‌ته سه‌ر پیته‌كان و رایگه‌یاندووه "شاندمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌باره‌ی فیدراڵیه‌ت و پرسه‌كانی بوودجه نه‌ناردۆته به‌غدا و گوتوویه‌تی " ئێمە نامانەوێ دەوڵەتێکی نەتەوەیی بۆ نەتەوەی کورد دروست بکەین، بەڵکو دەمانەوێ دەوڵەتێکی دیموکراسی، فرە هەرێم و فرە ئایین لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون دروست بکەین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتوویه‌تی "له ژێر هیچ فشاریكدا ریفراندۆم دواناخه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كاته‌كه گونجاو نییه، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێن "ئه‌ی كاته‌كه كه‌یه و جێگره‌وه‌ی باشتر چییه؟".
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گووتی " پێم سه‌یره هه‌ندێك ووڵات داواكاریی سه‌ربه‌خۆیی ره‌تده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: له دەستووردا باسكراوه كه یەکپارچەیی خاکی عێراق، به‌نده بە جێبەجێکردنی دەستووره‌كه‌یه‌وه، بۆیه شه‌رمه بۆ به‌غدا باسی ده‌ستوور بكات له كاتێكدا هه‌موو بڕگه‌كانی ژێرپێی ناوه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تی "ئێستاش دوو بژراده‌مان له به‌رده‌ستدایه، یان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆبین یان ده‌بێت رازی بین به‌غدا فه‌رمانڕه‌وامان بێت".