به‌ ڤيديۆ.. شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك ببينه‌

ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هێرشيان كرده‌ سه‌ر ده‌وريه‌يه‌كى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا روويدا.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هێرشيان كرده‌ سه‌ر ده‌وريه‌يه‌كى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا روويدا.

به‌ گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ شه‌قامى ئۆرزدى شارى كه‌ركووك روويداوه‌.

تا ئێستا زيانه‌ گيانييه‌كان نه‌زانراوون.

به‌ هۆى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و خورماتويان داگيركرده‌وه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى تاوانى جينۆسايد بووه‌ته‌وه‌ و ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كوردى شارۆچكه‌كه‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و له‌ شارى كه‌ركووكيش هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ته‌عريب و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى شاره‌كه‌ ده‌ستيپێكردووه‌.

گرته‌ى دووه‌مى شه‌ڕه‌كه‌ى كه‌ركووك ببينه‌