ئۆبامیانگ ره‌خنه له ده‌ستنیشانكردنی باوكی وه‌كو راهێنه‌ری گابۆن ده‌گرێت
پیێر ئێمیریك ئۆبامیانگ هێرش ده‌كاته سه‌ر فێدراسیۆنی تۆپی پێی گابۆن دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌و یاریزانه‌یان له شوێنی خۆزێ كاماچۆی ئیسپانی كرده راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان.
ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری ئارسێناڵ له ئینستاگرامی خۆی هۆكاری توڕه‌بوونی ئاشكراكردووه و نووسیویه‌تی، ئێستا گابۆن له كێشه‌ی من تێده‌گات كه له‌به‌رچی نامه‌وێت یاریی بۆ بكه‌م، ئۆبامیانگ ده‌ڵێت باوكمیان كردووه‌ته راهێنه‌ر له كاتێكدا له‌گه‌ڵی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی دۆرتمۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه باوكی نه‌خۆشه و سه‌رۆكی فێدراسیۆنی گابۆن په‌یوه‌ندی پێوه كردووه بێ ئه‌وه‌ی له ته‌ندرووستی بپرسێت، به‌ڵام باوكی پێی راگه‌یاندوون له كاتێكی دیكه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئؤباميانگ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی ناكرێت به په‌له كاری له‌مشێوه‌یه بكرێت، ده‌شڵێت كاتێك فێدراسیۆنه‌كه به نا پیشه‌گه‌ری كار بكات ره‌نگه نه‌توانێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت و تیپه‌كه پێشبخات.