دهمیرتاش نهخۆشه و رێگه نادرێت چارهسهری وهرگرێت
K24- ههولێر:
ئایگول دەمیرتاش، خوشكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسهرۆكی پێشووی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گهلان "ههدهپه" رایگەیاند، له 26ـی مانگی رابردووهوه براكەی له زیندان تووشی نەخۆشی بووە، بەڵام رێگە نادرێت بگوازرێتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
گوتیشی: ھەموو پێویستییە پزیشكییەكانی ئاستەنگ كراون. ھەرچەندە چەندین جار پارێزەرانی براكهی داوایان كردووە، دەمیرتاش بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەو پێیەی پێویستی بە وەرگرتنی چارسەری ھەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پارێزەرانی، دەمیرتاش بووراوەتەوە و عەبدوڵڵا زێدان كە لەگەڵی لە زیندانه، ھاوكاری كردووە.
خوشكی دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش كردووە، بە ناوی بنەماڵەكەیانەوە دووپاتیدەكەنەوە، ھەر رووداوێكی نەخوازراو رووبدات لە ئەنجامی كەمتەرخەمی و ئاستەنگكردنی چارەسەرییەكانی، خودی سەرۆك كۆمار و حكوومەتی توركیا بە بەرپرس دەزانن.
H.B