بۆ كردنەوەی دوو مەرز شاندێكی پارێزگای ھەڵەبجە سەردانی ئێران دەكات
K24 - ھەڵەبجە
ئەمڕۆ شاندێكی پارێزگای ھەڵەبجە بە سەرپەرشتی پارێزگار سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و گفتوگۆ لەسەر كردنەوەی ھەردوو مەرزی پشتە و شوشمێ دەكەن.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەك شاندی پارێزگای ھەڵەبجە بە سەردانێكی فەرمی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و لە پارێزگای كرماشان ژمارەیەك دیدار ئەنجام دەدەین".
پارێزگاری هەڵەبجە گوتیشی: "لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، باس لە بازرگانیی نێوانمان لە مەرزەكانی پشتە و شووشمێ دەكەین، ھەروەھا باسیش لە كردنەوەی بازاڕچەی سازان دەكەین".
ئازاد تۆفیق، راشیگەیاند: "ھەر لە چوارچێوەی سەردانەكەماندا، بەرپرسانی ئێران بۆ بەشداریكردنیان لە 31مین ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجە بانگهێشت دهكهین".
ھ.م