سێ هاووڵاتی عێراقی له ئێران خنكان
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی تیمی فریاگوزاری ده‌ریایی له پارێزگای مازه‌نده‌رانی باكووری ئێران بڵاویكرده‌وه، سێ گه‌شتیاری عێراقی له كاتی مه‌له‌وانی له شاری رامسه‌ری باكووری ئێران خنكان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فریاگوزاری رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا 4 گه‌شتیاری عێراقی له ناوچه‌ی "سه‌نگ چین"ی رامسه‌ر، له ناو ده‌ریا مه‌له‌وانییان كردووه، دواتر شه‌پۆلی ده‌ریا ئه‌وانی بردووه و یه‌كێكیان رزگار كراوه و گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
هه‌رچی سێ گه‌شتیاره‌كه‌ی دیكه‌یه، خنكاون و ته‌رمی دوانییان هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه له ده‌ریا و تا ئێستاش ته‌رمی یه‌كێكیان بێسه‌روشوێنه و گه‌ڕان و پشكنین به دوای ته‌رمه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌سته‌ی فریاگوزاری رایده‌گه‌یه‌نن، به‌بێ گوێدانه رێنماییه‌كانی گه‌شتوگوزار له شوێنی قه‌ده‌خه مه‌له‌وانییان كردووه و به‌هۆی كه‌شوهه‌وای ناله‌باری ناوچه‌كه دووچاری ئه‌و گرفته بوونه.
ا. م