له‌گه‌ڵ زریانه وێرانكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا "تارماییه‌ك" ده‌رده‌كه‌وێ
K24 - هه‌ولێر
له كاتی زریانی فلۆرێنس كه چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه، كامێراكانی چاودێری له ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور، دیارده‌یه‌كی نامۆ تۆمار ده‌كه‌ن.
له دوورگه‌ی پاولی، له كه‌ناراوی ویلایه‌تی كارۆلاینا، كامێراكانی چاودێری بوونه‌وه‌رێكی نامۆی وه‌ك تارمایی تۆمار ده‌كه‌ن له كاتی زریانه‌كه‌دا، تارماییه‌كه له سێبه‌ری مرۆڤێكی گه‌وره ده‌چێت كه به درێژایی شۆسته‌كه ده‌ڕوات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی ئه‌و "تارماییه ئه‌فسانه‌ییه" (پیاوێكی خۆڵه‌مێشییه) و ته‌نها له كاتی زریانه وێرانكه‌ره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: "له هه رشوێنێك ده‌ركه‌وێت، ئه‌و شوێنه له كاره‌سانی سرووشتی ده‌پارێزێ".
یه‌كه‌مجار له ساڵی 1822 كه‌سێكی نادیار بینراوه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش ساڵی 1956 كامێرا‌كان وێنه‌ی كه‌سێكی نامۆیان گرتووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی زریانی فلۆرێنس كه له رۆژی هه‌ینییه‌وه ناوچه‌كانی به‌لهیڤن له ویلایه‌تی كارۆلاینای گرتووه‌ته‌وه 32 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.