منداڵێکی چوار ساڵان لە دەریاچەی سیروان خنکا

پۆلیس زانیاری لەبارەوە بڵاودەکاتەوە

K24- هەڵەبجە:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9ـی بەیانی، خێزانێک چوونەتە کەناری دەریاچەی سیروان، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووەتە ناو دەریاچەکە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵێک بەناوی م.ب.خ تەمەن چوار ساڵان کە دانیشتووی هەڵەبجەیە خنکاوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب بووە و تەرمی منداڵەکەش دەرهێنراوەتەوە.

سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە و لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک شاری سنەوە ھەڵدەقوڵێت، پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان.