کوڕێک پەڕەشووتەکەی لە شوقەیەک تاقیدەکاتەوە

"کەس بەو هەرزەکارەی نەگووت کە نابێت کاری وابکات"

K24 – هه‌ولێر:

کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ دەچێتە سەر شوقەکەیان و پەڕەشووت تاقیدەکاتەوە، بەڵام لەکاتی خۆ فڕێدانە خوارەوە، پەڕەشووتەکەی ناکرێتەوە.

گەنجەکە تەمەنی 15 ساڵە و خەڵکی شاری ماکیڤکای ئۆکرانیایە و بیناکەش 14 نهۆم بووە.

دایک و خێزان و هاوڕێکانی ئەو کوڕە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و هانی ئەو کوڕەیان داوە کە ئەو کارە بکات چونکە نیازیان هەبووە ڤیدیۆکە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبکەنەوە، بەڵام کوڕەکە لەگەڵ کەوتنی بە زەویدا گیانی لە دەستداوە.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی گوتووە: "ئەو پەڕەشووتە خۆماڵی بووە، خەڵکێکی زۆر لەو شوێنە ئامادەبوون، کەس بەو هەرزەکارەی نەگووت کە نابێت کاری وابکات".

دەشڵێت: "هەمووان تەنها ڤیدیۆیان تۆمار دەکرد، خەڵکی ئێستا هیچ هەستێکی مرۆڤانەی تێدا نییە".

H.J