سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا بێ تاوان ده‌رچوو
ساندرۆ رۆسێل سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا بێ تاوانی خۆی سه‌لماند و به فه‌رمی دوای نزیكه‌ی 2 ساڵ به‌ندكردن ئازاد كرا.
ئه‌مڕۆ دادگه‌ی نیشتمانی ئیسپانیا بڕیاری ئازادكردنی ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنای دا كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ماوه‌ی نزیكه‌ی 21 مانگی رابردوو به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و واژۆكردنی گرێبه‌ستی نایاسایی و سپۆنسه‌ریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل زیندانی كراوه.
له ماوه‌ی رابردوو داواكاری گشتی ئیسپانیا داوای كرد سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ زیندانی بكرێت و به 59 ملیۆن یۆرۆش به پێبژاردن سزا بدرێت، به‌ڵام له دوایین دانیشتنی‌دا داگه‌ی ئیسپانیا بێتاوانی رۆسێلی راگه‌یاند و سه‌ربه‌ستكرا.
ساندرۆ رۆسێلی ته‌مه‌ن 55 ساڵ، به ره‌سه‌ن هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیایه، یه‌كێكه له بازرگانه گه‌وره‌كان له بواری فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، پێشتر له نێوان ساڵانی 2010 تا 2014 سه‌رۆكی بارسێلۆنا بووه.