كورد خۆی بۆ گۆڕانكارییه‌كانی عێراق ئاماده ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بۆ تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سبه‌ی سەرۆك فراکسیۆنە کوردستانیەکانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: سبەی سێشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم سەرۆك فراکسیۆنە کوردستانیەکانی بەغدا کۆدەبینەوە و بەیەکەوە خۆمان بۆ گۆرانکاریەکان ئامادە دەکەین.
جه‌مال كۆچه‌ر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش له په‌رله‌مانی عێراق بە پێویستی دەزانێت، کورد چوارچێوەی دانوستانەکان بۆ حکوومەتی نوێ دیاری بکات.
بریارە لە ماوەی داهاتوودا راسپێدراو بۆ سەرۆكایه‌تی وەزیرانی عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، پێش ئەوەش سەرکردایەتی سیاسی کورد مەبەستیەتی، تێروانینی سەرجەم فراکسیۆنەکانی لە بەغدا، تایبەت بە پێک‌ھێنانی ئەو حکوومەتە نوێیە بزانێت و خۆی بۆ قۆناغەکان ئامادە بکات.
H.B