یه‌كێتی له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فاوه داوای یه‌كگرتنه‌وه له گۆڕان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له پاش به خاكسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ته‌واوی وتاری بزوتنه‌وه‌كه‌یانی بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی وێستگه‌كانی ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فا له ماوه‌ی 56 ساڵی رابردووی ژیانی سیاسی رێكخه‌ره گشتییه كۆچكردووه‌كه‌یان ته‌رخانكرد.
دواتر حاكم قادر حه‌مه جان عه‌زیز، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له وتارێكدا، جارێكی دیكه، پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی هێنایه‌وه به‌رباس.
پاش ئه‌وه‌ی دووێنێ پاش راگه‌یاندنی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كێتی له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوخه‌مییه‌وه ئه‌و پرسه‌ی هێنایه به‌رباس و داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه و له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" پێویسته بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كار بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان بكه‌ین تا ده‌گاته یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی.
وتاره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، حه‌ماسیتر بوو له‌و گوتاره‌ی كه پێشتر شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشكه‌شی كرد و هه‌موو وتاره‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی وێستگه‌كانی ژیانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یان.
پاشان عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌و لایه‌نانه‌ی ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فا كرد كه له رێگای دروستكرنه‌وه‌ی عێراق و ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا ته‌رخانی كرد.